VSO Media Player v1.5   

ئامرازی VSO Media Player پلەیرێکی سوک و ساکارە بە توناگەلی لێدانی هەر چەشنە فۆرمەتی دەنگ و رەنگ بە باشترین چۆنیێتی و هەر وەها پشتگریکردن لە فۆرمەتی VSO کە بە خۆڕایی دەتوانن لە سەر سیستەم دامەزرێنن و چێژ لە فیلمەکانتان وەربگرن. کارپێکردنی هاسان بۆ لێدانی فایلەکانی دەنگ و رەنگ بە کەڵک وەرگرتن لە کێشان و بەردان,(*Drag & Drop) پشتگری لە نوێترین تێکنۆلۆژیەکانی دەنگ و رەنگ، نیشاندانی دی وی دی فیلم بە باشترین چۆنیێتی و هاوئاهەنگی لە گەڵ رێکخەر (*Processor)ـەکانی چەند رەسانەیی، ئەم خاڵانەن کە لەم ئامرازەدا دەبینرێن. هەر وەها درووستکردنی Play List و هاوئاهەنگی لە گەڵ هەموو جۆرەکانی دیسکی Blu-ray بۆ لێدانی وەچەی نوێی دیسکەکانی نووری و...لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەم ئامرازەن کە دەتوانین هێمای بۆ بکەین.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 19 MB
File ver    : 1.5.3.511
File format : exe
Date Added  : Sep 02th 2014
Last viewed : Jan 01th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
RAM Saver Pro 16.0   

بیرگەی کاتی RAM ناوبژی نێوان رێکخەر(Processor*)ی ئەسڵی سیستەم لە گەڵ بەشەکانی تری رەقەکاڵاکانە و چوونکە خێرایی رێکخەر لە CPU زۆر زیاتر لە بەشەکانیترە، لە بیرگەی ڕام بۆ راگرتنی کاتی زانیاریەکان کەڵک وەردەگیرێت. کاتێک ڕامی سیستەم بەرز بێت، بێگومان خێرایش زیاتر دەبێ. بەڵام هەمیشە پێویست ناکات ڕامی سیستەم زۆر بکرێ، چوونکە دەتوانرێ بە ئامرازی وەک RAm Saver Pro بە هاسانی و بە بەهینەکردنێکی ساکار ئەم بیرگە کاتییە لە زانیاری بێ کەڵک خاوێن بکرێتەوە و بۆپێدانی زانیاری نوێ ئامادە بکرێت.
ئەم ئامرازە ساکار و کەم قەبارەیە، کە زۆر هاسانیشە لە بەکارهێنان دا، بە کەڵک وەرگرتن لە یێک سێری ئۆلگووڕیتمی لە پێشدا ناسێنراو بە بەهینەکردنی ڕام بە شێوەی دەرهێنانی زانیاری و رێکخەرەکانی بێکەڵک لە دۆخی ئیجرایی، دەبیتە هۆی بردنە سەری کارایی و خێرایی سیستەم.
چـــــاوەدێــــــری(Monitoring*)ڕام و رێـکــخەر(Processor*)ـەکــانی ئەو، هــــەڵـــسەنگـــێــنەر(Benchmark*)ی ڕامی سیستەم، هەڵسان بە کارەکان بە شێوەی خۆکارانە و زۆرێک لە بژاردەکانی تر کە لە ناو ئامرازی RAM Saver Pro دا جێگیر کراون دەبنە هۆی دابین کردن و بەدەستهێنانی ئاکامێکی جێی بایەخ و زۆر باش دوای بەهینەکردن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 700K
File ver    : 16.0
File format : zip
Date Added  : Sep 02th 2014
Last viewed : Jan 01th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: NT / 2K / XP / 2003 / Vista / 7
Cool Burning Studio v5.5.1   

Cool Burning Studio یێکێ لەو ئامرازە باشانەیە کە دەتوانێ ئیمکاناتێکی زۆر لە بەر دەست بەکارهێنەرانی دابنێ هەتا بە هاسانی بتوانن کاری سوتاندن لە سەر هەر چەشنە لەوحێکی پەستێنراو(CD&DVD) بە شێوەی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن. ئەم ئامرازە وێرای ساکار بوونی و هەبوونی ئامرازی جۆراوجۆر، دەتوانێ تەواوی ویست و داخوازیەکانی بەکارهێنەران بۆ درووستکردنی هەرچەشنە سی دی و دی وی دی یەک و حەتتا وەچەی داهاتووی لەوحی پەستێنراو، واتە Blu-ray بە تەواوی دابین بکات و دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لێی بە شێوەی جۆراوجۆر کاری رایت کردن بە ئەنجام بگەیێنێ.
توانای سووتاندن بە شێوەی سی دی وەیان دی وی دی بۆ نیشاندان لە سەر پلەیرەکانیی ماڵ یێکێ لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم ئامرازە دێتە هەژمار کردن. توانایی هەڵگرتنەوەی Image لە دیسکەکان بە پشتگری کردن لەهەر چەشنە فۆرمەتێک و هەروەها سووتاندنیان لە رووی هارددیسک بۆ سەر هەر چەشنە لەوحێکی پەستێنراو، پشتیوانی کردن لە هەر چەشنە فۆرمەتێکی چەند رەسانەیی، بوونی توانایی درووست کردنی ئسلاید شۆ لە وێنەکان، لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەم ئامرازەن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.83 MB
File ver    : 5.5.1
File format : zip
Date Added  : Jan 19, 2012
Last viewed : Jan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Vista, 2003 or XP, 2000, Windows 7
PowerISO 6.2 (32-bit)   

ئامرازی PowerISO یێکێ لە بەهێزترین پرۆگرامەکانی رێکخەر(Processing*)ی Imageکانی CD & DVD یـە کە رێگە بە کردنەوە، دەرهێنان(Extract*) درووستکردن، دەسکاریکردن(Edit*) پەستاندن، بە رەمزکردن، جیاکردنەوە و گۆرینی فایلەکانی ISO دەدات.
- جێگیرکردنی فایلەکان لە ناو دیسکئاژۆ درووست کراوەکانی گریمانەکی بەم ئامرازە و چارەسەری نزیک بە تەواوی Imageـەکانی سی دی و دی وی دی...
توانایی پشتگری لە تەواوی فایلەکانی Image وەک فۆرمەتەکانی ISO, BIN, NRG, CDI, DAA و...
-درووستکردنی چەندین دیسئاژۆی گریمانەکی(Virtual*) بۆ کەڵک وەرگرتنی هاوکات لە چەندین Imageـە
جێگەی ئاماژە پێکردنە کە فایلە پڕ قەبارەکان بۆ ئیجراکردن دەبێ برژێنە ناو DVD یان CD یان ئەوەیکە بەم ئامرازە بە شێوەی گریمانەکی جێگیر بکرێن. ئەم ئامرازە دیسکئاژۆیێکی DVD/CDی گریمانەکی درووست دەکات و فایلی Imageـەکان دەرژێنێتە ناویەوە، وەک ئەوەی کە سی دی یان دی وی دی یێکمان هەبێ وخەریکی کەڵکی لێوەرگرتنین لێی. هێندێک

Product Details:
License     : Program+keymaker & Registration
Publisher   : Click here
File size   : 6601KB
File ver    : 6.2
File format : Zip
Date Added  : Feb 15, 2012
Last viewed : Jan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
DeleteOnClick v2.3   

ئایا ویستووتانە بووخچەیەک یان وێنەیەک لە ناو سیستەمەکەتان بسرنەوە کە دووبارە نەتوانرێ بهێنرێتەوە و بۆ هەمیشە لە ناو هارد دا بسڕێتەوە؟ یەکێ لە شێوەکانی سڕینەوەی یەکجاری فایل، پڕ کردنی هاردە بە فایلی تر، هەر چەند ئەوە زۆر دژوارە و ئەنجامدانی کاتێکی زۆری دەوێ بەڵام دیسان هیندێک زانیاری هەر دەمێنێتەوە وەکوو رێکەوت و ...! ئەم پرۆگرامە بەرنامەیەکی زۆر پێشکەوتووە کە رواڵەتێکی زۆر ساکاری هەیە بەڵام زۆر کاریگەرە و تەنیا بە کرتە کردنێک بۆ هەمیشە ئەو فایلەتان بۆ دەسڕێتەوە کە بەهیچ پرۆگرامێکی ریکاوێری نا‌هێندرێنەوە، بۆیێ دەبێ لە سڕینەوە دا زۆر سەرنج بەوە بدەن و دڵنیا بن کە دەتانهەوێ رەشی دەکەنەوە،چوونکێ هەرگیز ناتوانن بیگێرنەوە!

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 1.64 MB
File ver    : v2.3.0.0
File format : exe
Date Added  : March 2011
Last viewed : Aan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000/ XP/ 2003/ Vista/ 7 32 and 64 bit